شارپرێس:
سه‌رۆك كۆماری توركیا رایگه‌یاند، ئەگەری ئەوە هەیە بەم نزیکانە لەگەڵ دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆکی ئەمریکا کۆببێتەوە.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا لە رێورەسـمێک بە بۆنەی یادی ٩٩ ساڵەی دامەزراندنی پەرلەمانی تورکیا ئاشكرایكرد، ئەگەری ئەوە هەیە بەم نزیکانە لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ کۆببێتەوە.
ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی دۆخی توركیاوه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "هاوپه‌یمانیی توركیا، وه‌شانێكی جیاوازی هاوپه‌یمانیی جمهووره، ئێمه له ئێستادا جیاكاریی له‌نێوان ٨٢ ملیۆن هاووڵاتیدا ناكه‌ین و قسه‌بكه‌ین. ئێمه هه‌ر ٨٢ ملیۆنه‌كه له‌نێو هاوپه‌یمانییه‌كدا به یه‌ك گه‌ل، یه‌ك ئاڵا، یه‌ك نیشتمان، یه‌ك ده‌وڵه‌ت كۆده‌كه‌ینه‌وه، مه‌به‌ستیشمان ئه‌مه‌یه".
ئه‌ردۆغان وتیشی، "هیچ كاتێك له‌وباره‌یه‌وه روونكردنه‌وه‌م نه‌داوه، ئه‌گه‌ر گۆڕانكاریی له كابینه‌دا به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه میدیا یان كه‌سانێك ده‌یانه‌وێت ئه‌نجامبده‌ین، ئه‌وا له‌م وڵاته شتێك نامێنێت به‌ناوی سه‌قامگیریی، ئه‌گه‌ر گۆڕانكارییه‌ك پێویست بێت، ئه‌و كاته‌ی كه پێویست بوو، ئه‌وا خۆمان ئه‌نجامیده‌ده‌ین، به‌ڵام له‌سه‌ر داواكاریی كه‌سانێك، هیچ كاتێك من گۆڕانكاریی له كابینه‌دا ئه‌نجامناده‌م و نه‌ریتێكی له‌وشێوه‌یه‌م نییه".
ه.م