ئەمریکا سزاکانی پەیوەست بە ئەتۆمی ئاشتیخوازانەی ئێرانیش ڕادەگرێت

جیهان

23/04/2019‌ 1096 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
کەناڵی هەواڵی CNNی  رایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا و راوێژکارەکانی لەسەروبەندی داڕشتنی پلانێکن کە بەپێی ئەو پلانە هەندێک وڵات چیدی ناتوانن لە پڕۆژە ئەتۆمییە ئاشتیخوازەکانی وڵاتی ئێرانیش بەردەوامی بە هاوکاریکردنی ئەم وڵاتە بدەن.
 
کەناڵی CNN بەپشتبەست بە دوو سەرچاوەی ئاگادارەوە لەوبارەیەوە ڕایگەیاند، بەرپرسانی ئه‌مریكا لە هەفتەکانی ڕابردوودا بۆ ئەم مەبەستە دانیشتنی جۆراجۆریان لەبارەی ڕاگرتنی هاوکاری وڵاتانی بەخشراو بۆ بواری ئەتۆمی ئاشیخوازانەی ئێران ئەنجامداوە، بەڵام بە بڕیارێکی گشتی لەمبارەیەوە نەگەیشتوون.

بەوتەی سەرچاوە ئاگادارەکانیش، جۆن بۆڵتن، ڕاوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی ئەمریکا یەکێک لە پلانداڕێژەرانی ئەم هەنگاوەیەو دەیەوێت ئێران لە بواری ئەتۆمی ئاشتیخوازانەشدا بەهیچ جۆرە پێشکەوتنێک نەگات.
 
لەگەڵ ئەمەشدا ئەم هەنگاوە ژدایەتی هەندێکیتر لە پلە باڵاکانی ئەمریکا لە نموونە مایک پۆمپیۆی بەدوادا بووە.

وه‌رگێڕانی: یاسین نادر