شارپرێس:
نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند، زیاتر لە 20 وڵات هاوردەکردنی نەوتی خاویان لە ئێرانەوە گەیاندووەتە سفر.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی سپۆتینگ-ی ڕوسی، برایان هۆک لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانیىكهدا ڕایگەیاندووە، لەمانگی ئایاری ساڵی رابردووهوه نزیکەی 20 وڵات هاوردەکردنی نەوتی خاویان لە ئێرانەوە بە سفر بەرمیل گەیاندووە،.
ْئاماژهی بهوهشكرد، ئەمریکا هاوکاری وڵاتی عێراق و چەند وڵاتێکی دیكه دەدات کە بەرهەمهێنانی نەوتیان زیاتر بکەن، تا وڵاتانی هاوردەکەری سەرەکی نەوتی ئێران کە پێداویستییە ئابووری و ناوخۆیەکانیان لە ڕێگەی نەوتی ئەم وڵاتەوە دابین دەبێت، بتوانن پێداویستییەکانیان لەڕێگەی عێراق و هەندێک وڵاتیترەوە قەرەبوو ببێتەوە.