ئێنێستا دەبێتە كاپتنی یانە ژاپۆنییەكە

sharpress.net

303 جار خوێندراوه‌ته‌وه

24/04/2019‌

شارپرێس:
یانەی فیسل كوبی ژاپۆنی، كە لەخولی پلە یەكی ئەو وڵاتە یاری دەكات، ناونیشانی كاپتنی دایە ئەندرێس ئێنێستای ئیسپانی.

یانەكە لەتویتەر بڵاویكردەوە، كە ئێنێستا دوای یەك سالچ پەیوەندیكردن بەیانەكەوە، بڕیاردراوە نیشانەی كاپتنی وەربگرێت.

ئێنێستا لەجێگەی لۆكاس پۆدۆلیسكی ئەڵمانی‌و یاریزانە یانە ژاپۆنییەكە نیشانەی كاپتنی وەرگرتووە، كە ئەو یاریزانە پێشتریش لەیانەی بەرشەلۆنە كاپتن بوو.

ئەمە لەكاتێكدایە ئەنجامی ئەو یانەیە لەخولی ژاپۆنی وەك پێویست نییەو بەو هۆیەشەوە هەفتەی رابردوو خوان مانویل لیلۆی راهێنەری یانەكە دوورخرایەوە.

هـ ـ ح






ads

زۆرترین خوێندراوە

ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved