باری تەندروستی سوزان نەجمەدین تێكدەچێت "+وێنە"

هەمەڕەنگ

24/04/2019‌ 2804 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
باری تەندروستی هونەرمەندی سوری، سوزان نەجمەدین تێكچووەو بەو هۆیەشەوە رەوانەی نەخۆشخانە كراوە.

بەپێی سەرچاوەكان، سوزان نەجمەدین لەو كاتەی سەرقاڵی وێنەگرتنی زنجیرە فیلمی "ابن أصول" بووە باری تەندروستی تێكچووە.

هەر بەپێی سەرچاوەكان، دوای تێكچوونی باری تەندروستی ئەو هونەرمەندە، لەلایەن تیمی كاری فیلمەكە براوە نەخۆشخانەو پشكنینی بۆ كراوە.

زنجیرە فیلمی "ابن أصول" لەنووسینی ئەحمەد مەحمودو ئەو بوو زەید كاری دەرهێنانی بۆ كردووەو كۆمپانیای "سینرجی" بەرهەمی دەهێنێت.

هـ ـ ح