شارپرێس:
توێژینەوەیەكی نوێ، سوودەكانی كاركردنی لەناو ماڵ ئاشكراكردووە، ئەگەر كارەكەش بۆ ماوەیەكی كەم بێت.
توێژینەوەكە، ئەوەی ئاشكراكردووە، كە كاركردنی رۆژانە لەماڵ، دەبێتە هۆی پارێزگاری گەنجی مێشك، پیربوون لەمرۆڤ دوادەخات.
دكتۆر نیكۆڵ سبارتارنۆ، سەرپەرشتیاری توێژینەوەكە لەزانكۆ بۆستن دەڵێت: ئەنجامی توێژینەوەیەك بۆیان دەركەوتووە، كە كاركردنی ماڵ دەبێتە هۆی ئەوەی چالاكی مێشك زیاد بكەن.
دكتۆرەكە دەشڵێت: ئەو چالاكییانە دەبێتە هۆی گەشەی مێشكو ئەوەش بەگەنجی دەهێڵێتەوەو پیربوون لەمرۆڤ دوادەخات.
هـ ـ ح