شارپرێس:
گەلێك هۆكار هەیە كاریگەری لەسەر زیادكردنی باڵای منداڵەكەت دادەنێت ، كە لەپێش هەموو شتێكدا بۆماوەییە، بەڵام دوای ئەو سیستەمێكی خۆراكی رۆژانەیە بۆ منداڵەكەت.
لێرەدا ٤ جۆر ڤیتامین باس دەكەین كە توانایەكی لەراددەبەدەریان هەیە لە زیادكردنی باڵای منداڵەكەت :
ڤیتامین A
ئەم ڤیتامینە لە باشترین ئەو ڤیتامینانەیە، كە ئەو رەگەزە پێویستانەی تێدایە دەبێت لە جەستەی منداڵەكەتدا هەبێت ، بەجۆرێك پارإزگاری لە ڕێژەی كالیسیۆمی سرووشتی لەناو جەستە دەكات و لەناو ئیسكەكاندا هەڵێدەگرێتو ئەوەش دەبێتە هۆی گەشەی ئێسك و شانەكان.
لەدیارترین ئەو خۆراكانەی ئەو ڤیتامینەی تێدایە مانگۆ ، كەلەرم ، سپێناخ ، ئەوە جگە لەبەرهەمەكانی سپیایی و جۆرەكانی پەنیر .
ڤیتامین B
ئەم ڤیتامینە گەشەی منداڵ زیاد دەكات و وادەكات خوێنی پێویست بۆ هەموو بەشەكانی جەستە بچێت ، لەبەر ئەوە گرنگە چەرەسات و لۆبیا و برنج بۆ سیستەمی خۆراكی منداڵەكەت زیاد بكەیت .
ڤیتامین F
ئەم ڤیتامینە جەستەی منداڵ بەهێز دەكات و پرۆسەی گەشەكردنی خێرا دەكات ، ئەو خۆراكانەشی ئەو جۆرە ڤیتامینەی تێدا وەك چەرەسات ، جۆرەكانی برێشكە ، پاقلەمەنی ، رۆنی دەنكی ترێ .
ڤیتامین D
هەندێ لێكۆڵینەوە گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی، كە كورتە باڵایی منداڵان لەقۆناغی گەشەكردندا بەهۆی كەمی ڤیتامین D ییە لە جەستەدا ، ئەو ڤیتامینە ئێسك لە فشەڵیی و لاوازی دەپارێزێت ، لەبەر ئەوەی بڕێكی زۆر لە كالیسیۆم كۆدەكاتەوە.
هەرچی سەرچاوە سرووشتییەكانی ئەو ڤیتامینەیە ، ئەوە بەرهەمەكانی سپیایی و پەنیر ، زەردێنەی هێلكە، ماسییە ، ئەوانەش كاریگەرییان هەیە لەسەر بنیاتنانی جەستە و ئیسك و بەرزكردنی باڵا .
وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی