لێكۆڵینەوە لەتەقینەوەی یەكێك لەئۆتۆمبیلە كارەباییەكانی Tesla دەكرێت

جیهان

24/04/2019‌ 740 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمپانیای تێسلای ئەمەریكی بۆ درووستكردنی ئۆتۆمبیلی كارەبایی باسی لەوە كردووە، كە تیمێكیان ناردووە بۆ چین بۆ لیكۆڵینەوە لەپارچە ڤیدیۆییەك بكەن، كە لەتۆرە كۆمەڵایەتییەكان بڵاو بووەتەوەو تێیدا ئۆتۆمبیلێكی جۆری تێسلا ئیس لەكاتی پارك كردندا دەتەقێتەوە .

لە پارچە ڤیدیۆیەكەدا دەردەكەوێت پێش ئەوەی ئۆتۆمبیلەكە بەتەواوەتی بتەقێتەوە و ئاگر بگرێت  دووكەڵ لەبۆنیتەكەی بەرز دەبێتەوە، هەرچەندە نەزانراوە سەرچاوەی ئەو پارچە ڤیدیۆیە كێیە ، بەڵام واپێدەچێت لە شاری شانگاهای بێت لە چین .

كۆمپانیای تێسلاش لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر نووسیویەتی " راستەوخۆ دوای ئەو رووداوە تیمێكمان ناردووە بۆ چین بۆ ئەوەی لەگەڵ ئیدارە پەیوەندیدارەكان هەڵسەنگاندن بۆ رووداوەكە بكەین و لە هەڵوێستەكە تێبگەین .

ئەو رووداوە لەكاتێكدایە كۆمپانیاكە بەرنامەی ئەوەی هەیە فرۆشی ئۆتۆمبێلەكانی لە چین پەرەپێبدات كە ئێستا بەهۆی ئاڵۆزییە ئابوورییەكانی نێوان چین و وڵاتە یەكگرتووەكان ساردی تیكەوتووە.

لەئێستادا كۆمپانیاكە ئەو ئۆتۆمبیلانەی بە چینی دەفرۆشێت لەئەمەریكاوە هەناردەی ئەو وڵاتە دەكرێن ، بەڵام كۆمپانیاكە بەرنامەی هەیە كارگەیەكی درووستكردنی ئۆتۆمبێلە كارەباییەكانی لە شاری شانگاهای بنیاد بنێت تاوەكو لە لێكەوتەكانی شەڕی ئابووری نێوان ئەمەریكا و چین و تاریفەی گومرگی خۆی دەرباز بكات .

وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی