شارپرێس:
تیمێك لە شارەزایانی سەربازی ئەمەریكی باسیان لەوە كردووە لەحاڵی روودانی شەری ناوەكیدا ئەوە ئەمەریكا كەمترین زەرەری بەردەكەوت.
هەندێك شارەزای سەربازی ئەمەریكی رایانگەیاندووە، ئەگەر هاتبا ئەمەریكا لەماوەی جەنگی سارد و لەیەككاتدا هێرشی ناوەكی بكردایەتە سەر چین و یەكێتی سۆڤێت ، ئەوە نزیكەی ٣٥٠ ملیۆن كەس دەبوونە قوربانی .
بەگوێرەی پێگەی "The National Interest"ی ئەمەریكی كاتی خۆی پلانێكی تەواوكاری هەبووە بەناوی SIOP""، كە بەپێی ئەو پلانە سەرجەم ئەو شارانەی لەرووی پیشەسازییەوە پێشكەوتوون و هێڵی گوستنەوەی باشیان هەیە وێران دەكرێن .
بەپێی لێكۆڵینەوەكە ئەنجامی ئەو هێرشە نزیكەی ٧٢% هەموو خەڵكی ئەو شارانە دەمردن ، كە تەنیا هەر چین و سۆڤێت بەئامانج نەدەگیران، بەڵكو هاوپەیمانەكانیشیان دەكرانە ئامانج .
ئەو شارەزایانە پییان وابووە هێرشی تۆڵەكردنەوەی روسیا خەسارەتێكی كەمتری دەبوو بۆسەر ئەمەریكا ، چونكە ئەوان پێیان وایە سۆڤییەت تەنیا دەیتوانی ٦٠ بۆ ٩٠ ملیۆن كەس بكوژێت .
وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی