دەسەڵاتداران دەستیان بەجوڵە كردووە.. سەدام پشێوی لەعێراق دروست دەكات

عیراق

24/04/2019‌ 4592 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەهۆی وتنی گۆرانییەكی سەدام حسێن سەرۆكی پێشووی عێراق لەزانكۆیەكی ئەو وڵاتە پشێوی دروست بووەو هێزە ئەمنییەكانیش دەستیان بەجوڵە كردووە.

گۆرانییەكە لەهەفتەی رابردوو لەزانكۆیەك لێدراوە، كە ئەوە كاردانەوەی دروست كردووەو لەو بارەشەوە دەست بەلێكۆڵینەوەی ورد كراوە.

لەو بارەشەوە قوسەی سوهەیل وەزیری خوێندنی باڵای عێراقی فەرمانی بەپێكهێنانی لیژنەیەك داوەو دەیەوێت لیژنەكە لێكۆڵینەوەی وردو بەپەلە لەبارەی ئەو رووداوەوە بكەن.

ئەو گۆرانییە لەزانكۆی دیالەو لەكۆلیژی یاسا لێدراوە، لەوكاتەی خوێندكاران ئاهەنگی دەرچوونیان ئەنجامداوە، ئەوەش بەپێی هەواڵی پێگەی "العربیە".

لەو بارەشەوە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان گرتەی ڤیدیۆیی ئاهەنگەكەیان بڵاوكردووەتەوەو ئەوەش كاردانەوەی لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان زیاتر كردووەو داوای لێكۆڵینەوەی ورد لەو بارەوە دەكرێت.

هـ ـ ح