لیستی دەوڵەمەندترین وڵاتان لەسەر ئاستی جیهان بۆ ساڵی 2019

جیهان

24/04/2019‌ 2883 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:
راپۆرتێكی تایبەت ئاشكرایكردووە، قەتەر لە لیستی دەوڵەمەندترین وڵاتانی جیهانە بۆ ساڵی 2019، پاشان كوەیت ژمارە دووی داگیركردووە.

راپۆرتەكە ئاشكراشیكردووە، كە قەتەر بەشێوەیەكە خەڵكی ئەو وڵاتە لەداهاتی ناوخۆیی یەكی 135 هەزار دۆلاریان بەردەكەوێت، لەكاتێكدا پشكی خەڵكی كوەیت نزیكەی 70 هەزار دۆلارە.

راپۆرتەكەی دامەزراوەی "ریكارۆ"ی ئەمەریكی بۆ توێژینەوەی ئابووری ئەنجامیداوەو ئەوەشی دەرخستووە پشكی خەڵكی هەر یەك لە سعودییەو ئیمارات بە رێژەی 5% و 3.5% لەسەر یەك دابەزیوە، بەمەش پشكی داهاتی ناوخۆیی 57 هەزار دۆلارە بۆ هەر سعودییەك و 67 هەزار دۆلارە بۆ هەر ئیماراتییەك.

پۆلێنكردنەكەی "ریكارۆ" پشت بە نوێترین داتاكانی دەرچوو لە بانك و سندوقی نەختینەیی نێودەوڵەتی بەستووە، بۆ بەرهەمی ناوخۆیی هەر وڵاتێك، لە نێویاندا نرخی دراوی ناوخۆیی‌و توانایی كڕین و رێژەی هەڵاوسان.

راپۆرتەكە ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات پاشەكشەی پشكی خەڵكی سعودییە بۆ بەرزبوونەوەی رێژەی هەڵاوسان دەگەڕێتەوە، سەرەرای زیادكردنی رسومات و نرخی خزمەتگوزاری لەلایەن حكومەتەوە، لە ماوەی ساڵی رابردوو سەرەتایی ساڵی نوێدا، ئەمەش بووە مایەی پاشەكشەی توانی كڕین بە دراوی سعودی، دابەزینی پشكی  خەڵكی سعودییە لەو داهاتە ناوخۆییانە.

دەربارەی كوەیت، راپۆرتەكە روونیكردووەتەوە، پلەی دووەمی لەسەر ئاستی كەنداوو حەوتەم لەسەر ئاستی جیهانی بەدەست هێناوە، بەهۆی هێزی ناوەندێتی داراییەوەو ژمارەیەك پێنوێنی بەهێز بۆ ئابوورییەكەی، له نێویاندا خاوەنی 8% ی دڵنیایی یەدەگی نەوتە لە جیهاندا، ئەمەش نیوەی داهاتی ناوخۆ پێك دەهێنێ و نزیكەی 90% هەناردە كردنێتی.

راپۆرتەكە باسی ئەوە دەكات دابەزینی نرخی نەوت لە ناوەراستی سڵی 2014، بە شێوەیەكی زۆر كاریگەر كاری كردە سەر پۆلێن كردنی كوەیت لە لیستی وڵاتە دەوڵەمەندەكانی جیهاندا، بەلام باش بوونەوەی نرخ باشبونێكی رێژەیی بە خۆیەوە بینی، سەرەرای سنوردار بوونی تێكرای هەڵاوسان لە كەمتر 0.5% ، ئەمەش بە شێوەیەكی زۆر كاریگەری هەبو لە زیاد بوونی پشكی هاولاتی كوەیتی لە تێكرای داهاتی ناوخۆیی، و چونە رێزی پۆلێنی ولاتە دەوڵەمەندەكان لە دوای قەتەر.

سەرچاوە: العربی الجدید
وەرگێڕان: حیلمی رەسوڵ رەزا