شارپرێس:
لێكۆڵەڕان بە لێكدانەوەی زانیاری نیو ملیۆن كەس توانیویانە جینێكی تایبەت بدۆزنەوە، كە پەیوەندی بەكەمكردنەوەی كێش و نەخۆشییەكانی دڵ و دەمارەوە هەیە.
ئاژانسی هەواڵی(New Atlas) لەزاری لێكۆڵەرانەوە بڵاویكردەوە، لێكۆڵەران توانیویانە بەلێكدانەوەی زانیاری جیناتی نیو ملیۆن كەس هەندێك جینی تایبەت بدۆزنەوە، كە پەیوەندی بەكەمكردنەوەی كێش و باشتربوونی دۆخی تەندروستی و نەخۆشیەكانی دڵ و دەمارەوە هەیە.
ئاژانسەكە بڵاویشیكردەوە، ئەم دۆزراوە نوێیەش دەتوانێت ڕێگا بۆ بەرهەمهاتنی دەرمانی دژە قەڵەوی بڕەخسێنێت و چارەسەری ئەم نەخۆشییە ئاسانتر بكات.
ئەو لێكۆڵینەوە، كە لە زانكۆی كەمبریج-دا ئەنجامدراوە، دۆزینەوەی ئەو جینەی بەدوادا هاتووە و یارمەتی تاكەكان لەكەمكردنەوەی كێشی جەستەو زیادكردنی دەدات.
ئەو جینە دۆزراوە، كە جۆرێك لە جیناتی MC4Rە، لەبەرانبەر قەڵەویدا بەرگری دەكات و پێشتر لێكۆڵەران بەئاوا جینێك و ڕۆڵی لە قەڵەوبوونی كەسەكاندا نەگەیشتبوون، كە بەم پێیە لێكۆڵەان چیدی دەتوانن لە ڕێگەی جۆرەكانی ئەم جینەوە دەرمانی دژە قەڵەویی بدۆزنەوە و بەرهەمی بێنن.
هەرچەندە لێكۆڵەرانی پزیشكی پێشتر دەوری ئەم جینەو ڕۆڵی ئەویان لە میتابولیزمی جەستەد پێزانیبوو، بەڵام بە ڕۆڵی ئەو لە قەڵەوبوونی جەستەی كەسەكاندا نەگەیشتبوون.
وەرگێڕان: یاسین نادر