ئەمریكا لەپرسی راكردنی هیتلەر بۆ ئەرجەنتین دەكۆڵێتەوە

جیهان

24/04/2019‌ 4778 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نوسینگەی لێكۆلینەوەكانی فیدراڵی ئەمەریكی هەڵدەستێت بەلێكۆڵینەوە لە بەڵگەنامەیەكی نهێنی لەسەر هەڵگیراو دەربارەی هەڵاتنی سەركردەی نازی ئەدۆلۆف هیتلەر بۆ ئەرجەنتین لەپاش كەوتنی بەرلین لە ساڵی 1945.

یەكێك لە كارمەندانی نوسینگەی لێكۆڵینەوە باسی ئەوەی كردووە، لێكۆڵینەوە لەبەڵگەنامەیەك دەكرێت كە باس لە هەڵاتنی سەركردەی نازی دەكات بە ژێر ئاوییەك بۆ ئەرجەنتین لەگەڵ شەش بەرپرسیی پایەبەرز لە حكومەتەكەیدا، كە لەوكاتدا پەنای بۆ باخێك بردووە لە باشوری چیاكانی ئەندێز.

زانیارییەكان گەیشتوونەتە نوسینگەی بەڕێوەبەری لێكۆڵینەوەكان (ئەدگار هوفر) و زانیارییەكانی بە ناتەواو وەسف كردووە، لەبەرئەوە ئاستەمە لێكۆڵێنەوە دەربارەی هیتلەر بكرێت لەسەر بنەمای ئەم زانیاریانە.

بەڵگەنامەكان ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن هیتلەر لە 30 نیسانی 1945 دا خۆی نەكوشتووە، بەڵكو لەگەل ژمارەیەك بەرپرسدا بەژێر ئاوییەك هەڵاتون، ئەمەش بە گوێرەی زانیاریەكانی دەیلی ستاری بەریتانی.

لەلایەكی ترەوە، بەگوێرەی زانیارییە ئەمەریكییەكان، سەركردەی نازی دەیتوانی ڕابكات پاش پێنج مانگ لەكاتی خۆكوشتنەكەی لە ژێر زەمێنێكدا لە بەرلین. 

مێژووی ئەم بەڵگەنامەیە دەگەرێتەوە بۆ 21ی ئەیلولی ساڵی 1945.

سەرچاوە: Sputnik news
وەرگێڕان: حیلمی رەسوڵ رەزا