شارپرێس:
دوای تەواوبونی نەخۆشخانەی پێشمه‌رگه لە شاری هەولێر ئەمڕۆ چوارشەممە بەفەرمی نەخۆشخانەکە رادەستی وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرا.
به‌یانی ئه‌مڕۆ مه‌راسیمی راده‌ستكردنی نه‌خۆشخانه‌ی پێشمه‌رگه كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌ڵمانیا له هه‌ولێر دروستكراوه به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم به‌ڕێوه‌چوو، کە تایبەت دەبێت بە چارەسەرکردنی بریندارانی پێشمەرگە و کەسوکاری پێشمەرگە.
سه‌ربه‌ست له‌زگین، بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه وتاری كه‌ریم سنجاری وه‌زیری پێشمه‌رگه به وه‌كاله‌تی پێشكه‌ش كرد و سوپاسی گه‌ل و حكومه‌تی ئه‌ڵمانیایی كرد له پاڵپشتی و هاوكاری به‌رده‌وامیان بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له ماوه‌ی چوار ساڵی رابردوودا.
بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه رایگەیاند، "دابینكردنی چه‌ك و زه‌خیره و كه‌ل و په‌لی سه‌ربازی لەلایەن هاوپەیمانان و ئەڵمانیاوە بووه هۆی گۆڕینی به‌ڵانسی هێز له‌به‌رژه‌وه‌ندی هێزه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، هه‌روه‌ها ئەڵمانیا له‌سه‌ركردایه‌تی كردنی سه‌نته‌ری هه‌ماهه‌نگی و مه‌شقی كوردستان ( KTCC) كردنه‌وه‌ی خولی به‌رده‌وام و پێدانی راوێژی سه‌ربازی به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه رۆڵی گه‌وره‌یان هه‌بووه".
وتیشی، "لێره‌دا به‌ده‌رفه‌تی ده‌زانم داوا له‌وڵاتانی تری هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بكه‌م ئه‌وانیش هاوكاری ته‌كنیكی و دارایی پێشكه‌ش بكه‌ن بۆ ته‌واوكردنی به‌شه‌كانی تری نه‌خۆشخانه‌ی پێشمه‌رگه له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا داواشی كرد له‌هاوكاری ته‌كنیكی بۆ جێبه‌جێكردنی پلانی چاكسازی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به‌رده‌وام بن".
هاوکات كۆلۆنێل شنایده‌ر، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئه‌ڵمانیا له‌هه‌ولێر وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و تێیدا هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌كانی حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا و وڵاتانی هاوپه‌یمانی جه‌نگی دژ به داعشی روونكرده‌وه‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "له‌ماوه‌ی رابردوودا به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه توانرا رووبه‌ڕووی دڕنده‌یی تیرۆریستان له‌ناوچه‌كه ببینه‌وه".
ه.م