عەلی خامنەیی: سزاكانی ئەمریكا بە هیچ جێگەیەك ناگات

جیهان

24/04/2019‌ 733 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
رێبەری باڵای شۆڕشی ئێران رایگەیاند، وڵاتەکەی بەپێی خواستی خۆی نەوت هەناردەی دەرەوەی وڵات و سزاکانی ئەمریکا بە هیچ جێگەیەك ناگات.

ئایەتوڵا عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای شۆڕشی ئێران لە تویتێکدا رایگەیاند، "ئێران دەتوانێت چەندی پێویست بێت نەوت بفرۆشێت، سزاکانی ئەمریكایش بە هیچ جێگەیەك ناگات.

ئاماژەی بەوەشکرد، "دەتوانین تا چەند پێویستمان بێت و بمانەوێت نەوت هەناردە بكەین، سەرەڕای سزاکانی ئەمریکا".
 ه.م