داوا دەکرێت عومەر بەشیر لە زیندانی کۆپەر بگوازرێتەوە

جیهان

24/04/2019‌ 897 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:  ئاکۆ  عەبدوڵلا ئاڵی
دەزاگاکانی راگەیاندنی سودانی زانیاری نوێ سەبارەت بە تەندروستی عومەر حەسەن بەشیر و ئەگەری گواستنەوەی لە گرتوخانەی کۆپەرەوە بەرەو شوێنێکی ت باس دەکەن کە ١٠ رۆژە لەوێدا بەند کراوە.

رۆژنامەی ئەلئینتیباهە-ی سودانی بەپشتبەستن بەهەندێ سەرجاوەی ئاگادار رایگەیاندووە، "باری تەندرووستی عومەر بەشیری سەرۆکی لەسەرکارلادراو بەرەو باشتر چووە و ئیستا بەشێوەیەکی ڕێک و پێک ژەمەکانی دەخوات".

لەسەرەتای ئەم هەفتەیە دەزگاکانی راگەیاندنی سوودانی باسیان لەوە کرد کە بەشیر لە بارێکی دەروونی سەختدا دەژییەت و تووشی "سووکە جەڵتە" یەکیش بووە، بۆیە بەناچاری بەمەبەستی جارەسەرکردنی بۆ دەرەوەی گرتووخانەی کۆپەر گوستراوەتەوە.

لەوەتی لە١١ی نیسانەوە بەشیر لەسەر پۆستەکەی دوورخراوەتەوە، ئەنجوومەنی سەربازی سودان ئەویان بۆ گرتووخانەی کۆپەر گواستۆتەوە.

رۆژنامەی "ئەلئینتیباهە" باس لەوە دەکات، بۆچوونێک هەیە پییباشە بەشیر لە گرتووخانەی کۆپەرەوە بگوزرێتەوە بۆ شوێنیکی سەلامەتتر، ئەوەش دوای ئەوەی بەرپرسێکی ئەنجوومەنی سەربازی سەردانی بەشیری کردووە.

دوای دوورخستنەوەی بەشیر، سوپای سودان ئەنجومەنێکی سەربازی بۆ قۆناغی گواستنەوە لە سودان درووست کرد کە ماوەی دەسەڵاتەکەی دوو ساڵ دیاریکراوە.

ئەنجوومەنی سەربازی سودان جگە لە بەشیر ، کۆمەڵێک کەسی دیاری رژێمەکەی بەشیر و حزبی کۆنگرەی نیشتیمانی سودانی کە بەشیر سەرۆکایەتی دەکرد لە گرتووخانەی کۆپەر بەند کردووە.

پیشتریش سەرچاوەیەکی دادوەری باسی لەوە کردبوو کە داوکاری گشتی سودان دەستی کردووە بە لێکۆڵینەوە لەگەڵ سەرۆکی پێشوو بەتۆمەتی شتنەوەی پارە و خاوەندارێتی بڕێکی زۆر لە پارە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی.

ئەو سەرچاوەیە وتبووی کە دوای پشکنینی ماڵەکەی بەشیر لەلایەن هێزێکی هەواڵگری سەربازی سودان دەست بەسەر ٣٥١ هەزار دۆلار و  ٦ ملیۆن یۆرۆ و ٥ ملیۆن جونەیهی سودانیدا گیراوە.