شارپرێس:
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆک كۆماری توركیا رایگەیاند، تاهه‌تایه ده‌رگای ئه‌رشیفه‌كانیان له‌سه‌ر پشته بۆ ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت به دوای راستیدا بگه‌ڕێن، دەشڵێت، "ئێمه شتی شاراوه‌مان نییه".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆک كۆماری توركیا لەبارەی کۆمەڵکوژی ئەرمەنەکانەوە کە ئەمڕۆ 104 ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر ئەو رووداوەدا رایگەیاند، "تاهه‌تایه ده‌رگای ئه‌رشیفه‌كانمان له‌سه‌ر پشته بۆ ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت به دوای راستیدا بگه‌ڕێن، ئێمه شتی شاراوه‌مان نییه".
ئه‌ردۆغان له میانی سیمپۆزیه‌می به‌ره‌وپێشبردنی ئه‌رشیڤه‌كانمان و رۆڵی له دیدگا و لێكۆڵینه‌وه مێژووییه‌كانماندا وتارێكی پێشكه‌شكرد و وتی، "33 ملیۆن و 500 هه‌زار به‌ڵگه و هه‌شت ملیۆن ده‌فته‌ری ئه‌رشیفی عوسمانی و 19 ملیۆن به‌ڵگه و دوو ملیۆن ده‌فته‌ری ئه‌رشیفی كۆمار به دیجیتاڵ كراون".
هه‌روه‌ها وتیشی، "ئه‌رشیفی سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌كان جگه له په‌رله‌مان و هه‌واڵگریی، چیتر به شێوه‌یه‌كی ناوه‌ندیی به‌ڕێوه‌ده‌برێت، بۆ له‌مه‌ودوا به‌ڵگه‌كانی ده‌وڵه‌ته‌كه‌مان به هه‌ستیاریی باووباپیرانمان ده‌پارێزین و هه‌ڵده‌سه‌نگێنین".
ئەوەشی خسته‌ڕوو، "دیاره كه كێ 25 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر كۆمه‌ڵكوژی رواندای ئه‌نجامدا و 800 هه‌زار مرۆڤی كوشت، ئه‌نجامده‌رانی ئه‌مه فه‌ڕه‌نسییه‌كان بوون، (كه‌چی) فه‌ڕه‌نسییه‌كان دێن و سه‌ركۆنه‌ی ئێمه ده‌كه‌ن".
ه.م