شارپرێس:
سەرۆک کۆمارى ئێران مەرجى وڵاتەکەى بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ ئەمریکا رادەگەیەنێت و ئاماژەى بەوە کرد دەکرێت لەگەڵ واشنتۆن گفتوگۆ بکەن.
حهسهن روحانی، سهرۆك كۆماری ئێران ئەمڕۆ چوار شەممە رایگەیاند، ئەمریکا سزاى جۆراو جۆرى بەسەر ئێراندا سەپاندوە ئهگهر ئەو سزایانە هەڵبگیرێن دەکرێت گفتوگۆ لەگەڵ ئەمریکا بکەن، بەڵام ئەگەر سزاکانى بەردەوام بن ئێران بەرگرى لە خۆى دەکات.
روحانى ئاماژەى بەوەشکرد، ئەمریکا بەو کارانەى بەرامبەر وڵاتەکەى دەیکات باجەکەى دەدات، جەختیش دەکاتەوە وڵاتەکەى ملکەچى ئەو سزایانە نابێت و رێگاى خۆ راگرى و وەستانەوە دەگرێتە بەر.
لەبارەى وەستاندن و نەکرێنى نەوتى ئێران لە بازاڕەکانى جیهاندا سەرۆک کۆمارى ئێران جەختیکردەوە، بەڵێنى سعودییەو ئیمارات بۆ جێگرتنەوەى نەوتى ئێران قبوڵکراو نییەو بەواتاى راگەیاندنى شەڕە لەدژى گەلى ئێران.
س.هـ