مباپی ژمارەكانی میسی‌و رۆناڵدۆ دەشكێنێت

sharpress.net

300 جار خوێندراوه‌ته‌وه

25/04/2019‌

شارپرێس:
كیلیان مباپی فەرەنسی‌و یاریزانی یانەی پاریس سان جێرمان، ژمارەكانی كریستیانۆ رۆناڵدۆی پرتوگالی‌و لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی شكاندووە.

بەپێی پێگەی "كاڵچیۆ مێركاتۆ"ی ئیتالی مباپی لەتەمەنی 20 ساڵی 94 گۆڵی لەگەڵ مۆناكۆو پاریس سان جێرمان تۆماركردووە.

پێگەكە بڵاویشیكردەوە، لەبەرانبەر ئەوەدا میسی 50 گۆڵی لەتەمەنی 21 ساڵی تۆماركردووەو رۆناڵدۆش لەو تەمەنە تەنیا 35 گۆڵی تۆماركردووە.

مباپی ئێستا بە سی گۆڵ گۆڵكاری خولی فەرەنسییەو كێبركێی میسی دەكات بۆ بردنەوەی پێڵاوی ئاڵتوونی، كە لەخولی ئیسپانی 33 گۆڵی هەیە.

هـ ـ ح







ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved