بۆیەكەم جار گوڕی بومەلەرزەیەك لەسەر رووی مەریخ دەپێورێت

جیهان

25/04/2019‌ 710 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئاژانسی گەردوونی "CNES"ی فەرەنسی رایگەیاند، گوڕی بومەلەرزەیەك لەرێگەی ئامێری " InSight" لەسەر رووی مەریخ بۆ یەكەمجار تۆماركراوە.

تۆماركردنی گوڕی ئەو بومەلەرزە لەكاتێكدایە، پێشتر لەسەر رووی مانگ گوڕی بومەلەرزە پێورابوو، كە بومەلەرزەكەی ئەم جارەی مەریخ لەشەشی ئەم مانگە روویداوە.

ئامێری "ئینسایت"ی ئەمریكی ماوەیەكە رەوانەی سەر رووی مەریخ كراوە بۆ ئەوەی زانیاری لەسەر ئەو هەسارەیە بڵاوبكاتەوە.

ئامێرەكە رووپێوی‌و پلەی گەرمی‌و بومەلەرزە تۆمار دەكات‌و بە پلەیەكی بەرزیش وێنە دەگرێت، كە تائێستا وردەكاری ئەو بومەلەرزە بەتەواوی نەخراوەتەڕوو، كە لەسەر رووی مەریخ روویداوە.

هـ ـ ح