دوای ئاگركەی "نۆتردام" بچووكترین ئۆتۆمبیلی ئاگركوژێنەوە دروست دەكرێت

جیهان

25/04/2019‌ 848 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمپانیایەكی ژاپۆنی بچووكترین ئۆتۆمبیلی ئاگركوژێنەوەی دروست كرد، كە هەڵگری "مینی كاب" بۆ ئاگركوێنەوە.

پێگەی "موتور وان" بڵاویكردەوە، ئۆتۆمبیلەكە بۆ ئەوە دروستكراوە، كە بەزووترین كات بگاتە شوێنی رووداوەكانی ئاگركەوتنەوەو كۆنتڕۆڵی ئاگركەوتنەكە بكات.

كۆمپانیاكە دوای ئاگركەوتنەوەكەی كەنیسەی نۆتردامی فەرەنسا پەرەی بەو ئۆتۆمبیلە داوە، بۆ ئەوەی بتوانێت بچێتە ناو بیناكان‌و كۆنتڕۆڵی ئاگركەوتنەوەكان بكات.

ئۆتۆمبیلەكە لەلایەن كۆمپانیای "میتسۆبیشی" ژاپۆنی دروستكراوەو یەكەمجارە ڤیدیۆكەی بڵاودەكرێتەوە، كە ئۆتۆمبیلەكە توانایەكی زۆری هەیە.

هـ ـ ح