ئامارێكی خراپ رۆناڵدۆ شەرمەزار دەكات

sharpress.net

423 جار خوێندراوه‌ته‌وه

25/04/2019‌

شارپرێس:
بەپێی ژمارەكان كریستیانۆ رۆناڵدۆی پرتوگالی‌و یاریزانی یانەی یۆڤانتۆس ژمارەیەكی خراپی تۆماركردووە، ئەوەش خراپترین ژمارەیە تائێستا تۆماریكردووە.

بەپێی پێگەی "كاڵچیۆ مێركاتۆ"ی ئیتالی، رۆناڵدۆ دووەم خراپترین یاریزانە لەجێبەجێكردنی لێدوانی راستەوخۆیە لەسەر ئاستی پێنج خولە گەورەكەی ئەوروپا، ئیسپانیا، ئەڵمانیا، ئینگلتەرا، ئیتالیا و فەرنسا).

هەر بەپێی پێگەكە رۆناڵدۆ لەدوای یاریزان كامیلۆ كیانۆی یاریزانی فرۆسینۆنی ئیتالی دێت، كە ئەو یاریزانە لەخولی ئیتالی هیچ گۆڵێكی بەلێدانی راستەوخۆ تۆمارنەكردووە.

لەدوای ئەو رۆناڵدۆ دێت، كە لەجێبەجێكردنی چەند لێدانێكی راستەوخۆ لەخولی ئیتالی، تەنیا یەك گۆڵی تۆماركردووە، كە ئەوە پێشتر رۆناڵدۆ تۆمارینەكردووە، بەتایبەتی كە یاری بۆ ریاڵ مەدرید كردووە.

هـ ـ ح







ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved