نرخی نەوت لەبازاڕەكان بەرزترین ئاستی شەش مانگی رابردووی تۆماركرد

جیهان

25/04/2019‌ 651 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەرزترین ئاستی شەش مانگی رابردووی لەبازاڕەكانی جیهان تۆماركرد.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی هەر بەرمیلێك نەوتی برێنتی جیهانی بە 74.57 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە، كە بەرزترین ئاستە لەشەش مانگی رابردوو تۆماریكرد.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكاش، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، لەكۆتا مامەڵەكان 41 سەنت  بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 65.89 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت پەیوەندی بەكەمبوونەوەی بەرهەمی ئەمریكاو وڵاتانی ئۆپیك‌و بەردەوامی گەمارۆكانە بۆ سەر كەرتی نەوتی ئێران ‌و فەنزوێلا هەیە.

هـ ـ ح