ئێران داوای کردوە.. ئەمریکا بۆ گۆڕینەوەى دیلەکان وەڵامى ئێران ناداتەوە

جیهان

25/04/2019‌ 546 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئاشکراى کرد ماوەیەک بەر لەئێستا داواى گۆڕینەوەى دیلەکانیان لە ئیدارەى ترەمپ کردوەو ئێستاش هەمان داواکاریان هەیە.

 

محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران کە ئێستا لە ئەمریکایە لەمیانى کۆنفڕانسێکدا رایگەیاند، وڵاتەکەى داوای لە ئەمریکا کردوە ئەو هاوڵاتیانەى لە وڵاتەکانیاندا دەستگیر کراون ئاڵوگۆڕ بکەن، بەڵام ئیدارەى ترەم بێ وەڵام بووە.

 

ئاماژەى بەوەشکرد، ئەوان ئامادەن ئەو هاوڵاتیانەى ئەمریکا لە وڵاتەکەیدا دەستگیر کراون رادەستى واشنتۆن بکەنەوە ئەگەر ئەمریکاش ئەو هاوڵاتییە ئێرانیانە رادەست بکەنەوە.

وەزیرى دەرەوەى ئێران هۆشداریدا لە داخستنى گەرووى هۆرمزو راگرتنى نەوتى وڵاتەکەى لەو دەرچە ئاوییەوەو جەختیکردەوە، ئەگەر ئەمریکا پەنا بۆ کارێکى شێتانەى ئەوا ببات دەبێت چاوەڕێى دەرئەنجامەکانیشى بکات.

س.هـ