نوێترین هەڵوێستى کیم لەبارەى گفتوگۆکیانیان لەگەڵ ئەمریکا

جیهان

25/04/2019‌ 848 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

سەرۆکى کۆریاى باکور رایدەگەیەنێت گفتوگۆکانیان لەگەڵ ئەمریکا شکستى نەهێناوەو چاوەڕێى لابردنى سزاکانی سەر وڵاتەکەى دەکات.

 

كیم جۆنگ ئون سه‌رۆكی كۆریای باكور لەگەڵ ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا له‌ شاری ڤیلادیڤۆستۆك کۆبوونەوەو لەبارەى پەیوەندییەکانى هەردوو وڵات و داماڵینى چەکى ئەتۆمى کۆریاى باکور گفتوگۆیان کردووە.

 

لەوتەیەکدا بۆ رۆژنامەنوسان سەرۆکى کۆریاى باکور رایگەیاند، پەیوەندییەکان لەگەڵ روسیا باشەو دەیانەوێت ئەو پەیوەندیانە لەبوارى ئابورى و بازرگانى بەرەو پێشتر بەرن.

 

جەنگ ئون لەبارەى گفتوگۆکانیان لەگەڵ ئەمریکا ئەوەى خستەڕوو گفتوگۆکانیان شکستى نەهێناوە هەر وەک چۆن ئەنجامیشى نەبووە، جەحتیشیکردەوە وڵاتەکەى چاوەڕێى ئەوە دەکات سزاکانى لەسەر لاببرێت.

هاوکات پوتن رایگەیاندووە، رووسیا پێشوازی لە ھەوڵەكانی كۆریای باكوور بۆ ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانی لەگەڵ ئەمریكا دەكات. 

 

دواى ٥٣ ساڵ لە شەڕو ناکۆکى ترەمپ و کیم جۆنگ ئون دوو جار کۆبوونەتەوە، بەڵام ھێشتا نەگەیشتوونەتە رێككەوتن بۆ داماڵینى چەکى ئەتۆمى نیمچە دورگەى کۆریا.
س.هـ