گەمارۆكانی ئەمریكا زیانی ١٠ ملیار دۆلاری لەئێران داوە

جیهان

25/04/2019‌ 712 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەرپرسێكی ئەمەریكی باسی لەوە كردووە، كە بەهۆی گەمارۆكانی واشنتۆنەوە ، زیانی ١٠ ملیار دۆلار لەداهاتی نەوت لە ئێران كەوتووە.

ئەو زانیارییەش لەسەر زاری برایان هۆك نوێنەری تایبەتی ئەمەریكی بۆ ئێران و راوێژكاری سیاسەتەكان لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا دوای چەند رۆژێك لە راگەیاندنی واشنتۆن بەكۆتاییهێنان بە هەموو ئەو بەخشینانەی پەیوەندیان بەگەمارۆكانی سەر ئێرانەوە هەیە بە رۆژنامە نووسان راگەیەنرا .

رۆژی دووشەممە دۆناڵد ترامپی سەرۆكی وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا رایگەیاند، كە وڵاتەكەی كۆتایی هێناوە بەو بەخشینانەی بەگوێرەی ئەوە ڕێگە بە  ٨ وڵات دەدرا نەوتی خاوی ئێرانی بكڕن .

هەر بەپێی ئەو راگەیاندنە لە رۆژی ٢ی مایسەوە ئەگەر ئەو وڵاتانە هەر بەردەوام بن لەكڕینی نەوتی خاوی ئێرانی ، ئەوە رووبەڕووی سزادانی واشنتۆن دەبنەوە.

لە نۆڤەمبەری ٢٠١٨ وە واشنتۆن دووبارە گەمارۆی خستە سەر هەناردەی نەوتی ئێرانی ، ئەوەش دوای ئەوەی سەرۆكی ئەمەریكی ڕایگەیاند، لەڕێكەوتننامەی ناوەكی نێوان ئێران‌و شەش وڵاتە زلهیزەكە، كە لە ساڵی ٢٠١٥ مۆركرا ، كشایەوە.

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی

بەپەلە