ترامپ سەبارەت بەدیدارەكەی لەگەڵ دامەزرێنەری تویتەر دەدوێت

جیهان

25/04/2019‌ 626 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
سەرۆكی ئەمەریكا دۆناڵد ترامپ لە لێدوانێكیدا باسی دیدارێكی "زۆر باشی" كردوە لەگەل دامەزرێنەری تویتەر (جاك روسی) لە رۆژی سێ شەممە 23 ی ئەم مانگە.

دەربارەی ئەم دیدارەی كە لە كۆشكی سپیدا ئەنجامیانداوە، ترامپ دەلێ : " ئەو دیدارەی لەگەل جاك روسی ئەنجامماندا زۆر باش بوو، گفتوگۆمان دەربارەی زۆر بابەت كرد؛ ئەوانەی پەیوەندییان هەیە بە سەكۆكانی تویتەرو جیهانی تۆڕە كۆمەلایەتیەكان بە شێوەیەكی گشتی، پاشان چوینە نێو گفتوگۆیەكی كراوەوە".

پێش ماوەیەك ترامپ بێزاری خۆی لە ماڵپەری تویتەر دەربڕی بوو، بەوەی ماڵپەڕەكە بە شێوەیەكی جیاكاری هەڵس و كەوتی لەگەڵ دەكات وەك ئەندامێكی پارتی كۆماری، و بەشداربووان لە هەژمارەكەی دەسرێتەوە، بەربەستی زۆر دادەنێت بۆ بەشداری كردن لە پەیجەكەیدا.

جێگای ئاماژەیە، سەرۆكی ئەمەریكا بە یەكێك لەو كەسایەتیە سیاسیانە ئەژمار دەكرێت زۆرترین چالاكی و جوڵەی لە تویتەردا هەیە، و ئەو كەسانەی تەماشای پەیجەكەی دەكەن لەو ماڵپەرەدا گەیشتۆتە 59.9 ملیۆن كەس.

سەرچاوە: نوفوستی
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا