كیم جۆنگ ئۆن لەدوای كۆبوونەوەی لەگەڵ ترامپ 4 بەرپرسی لەسێدارە داوە

جیهان

25/04/2019‌ 1329 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
راپۆرتە رۆژنامەوانییەكان ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن، شكستی كۆتا لوتكەی نێوان سەرۆكی كوریای باكور كیم جون ئون و سەرۆكی ئەمەریكا دۆناڵد ترامپ، وای كردوە كیـم چوار بەرپرس لە وەزارەتی دەرەوە لە سێدارە بدات.

بە گوێرەی راپۆرتەكانی ژاپۆنی و كوریای باكور كە رۆژنامەی میرۆری ئینگلیزی گواستویەتیەوە، تیمی لەسێدارەدان بەرپرسەكانیان بە فیشەك كوشتوە لە پیۆنگ یانگ لەم مانگەدا، ئەمەش پاش وەستانی گفتوگۆكانی نێوان ئەو دوو سەركردەیە دێت لە ڤێتنام بەبێ هیچ ئاكامێك.

ئاژانسی هەواڵی ژاپۆنی باسی ئەوەی كردوە، هەواڵەكە لە رێگەی وڵاتێكی نهێنیەوە بوە پاش ئەوەی قسەیان لەگەل بەرپرسێكی بازرگانی كردوە لە كاتی سەردانیكردنی بۆ كوریای باكور و سەرچاوەیەك لە نێو حكومەتدا.

بە گویرەی راپۆرتەكان، كوریای باكور بەرپرسەكانی تۆمەتبار كردوە بە فرۆشتنی زانیاری بە ئەمەریكا پێش دەست پێكردنی لوتكەكە، ئەمەش بۆتە هۆی شكستهێنانی گفتوگۆكان.

لەم بارەیەوە دەوترێت، ئەوانەی كوژراون دیبلۆماسی بون لە بالوێزخانەی كوریای باكور لە شاری هانوی. لەگەل ئەوەشدا، ئاژانسی ئاسیا پرێس ی ژاپۆنی كە زانیاریەكانی لە رۆژی چوار شەمەدا بڵاوكردەوە لەگەل لایەنی رۆژنامەوانی كوریای باشور، پرۆسەی كوشتنەكەیان بە شێوەیەكی دڵنیایی لێكۆلینەوەیان لەگەل نەكراوە.

دیارە وردبینی لەگەل ئەم راپۆرتەدا بابەتێكی قورسە بەهۆی دەست بەسەراگرتنی كوریای باكور بەسەر حكومەت و هۆكارەكانی راگەیاندن. بەوەی ئەو ولاتە بە هیچ شێوەیەك ئاسانكاری ناكات لە هەر هەوڵێك ب دەسكەوتنی زانیاری، چونكە لە سێدارەدان چارەنوسی هەركەسێكە زانیاری دەربارەی ئەو وڵاتە بدات بە هەر كەسێك.

لەهەمان كاتدا راپۆرتەكان باس لەوە دەكەن، پاش شكست هێنانی لوتكەكە پۆستێكی گەورە بەخشراوە بە خوشكی سەرۆكی كوریای باكور و لادانی یەكێك لە گەورە یاردەدەرەكانی سەرۆك.

سەرچاوە: سكای نیوز عربیە
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا