توركیا به‌ دروستكردنی دیوارێك عه‌فرین له‌سوریا داده‌بڕێنێ

جیهان

25/04/2019‌ 1145 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
توركیا ده‌یه‌وێت دیوارێكی چیمه‌نتۆ له‌سه‌ر سنوریی نێوان عه‌فرین‌و پارێزگاكانی دیكه‌ی سوریا دروستبكات، دیمه‌شقیش به‌ هه‌وڵێك بۆ دابڕینی ئه‌و شاره‌ له‌سوریا ناوده‌بات.

وه‌زاره‌تی ڕاگه‌یاندنی سوریا ئاشكرایكرد، توركیا دیوارێكی چیمه‌نتۆ له‌سنوری عه‌فرین له‌گه‌ڵ شاره‌كانی دیكه‌ی سوریا دروستده‌كات، ئه‌وكاره‌شی به‌ گۆڕینی جوگرافیای ئه‌و شاره‌ ناوبردوه‌.

به‌گوێره‌ی ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ی سوریا، تا ئێستا توركیا نزیكه‌ی 70 كیلۆمه‌تری له‌و دیواره‌ دروستكردووه‌، هاوكات ئه‌و كاره‌ی به‌ پێشێلكاریی سه‌روه‌ریی خاكی سوریا ناوبردووه‌.

له‌كاردانه‌وه‌ی ئه‌و كاره‌ی توركیا ئه‌نجومه‌نی سوریای دیموكراتی كه‌ باڵی سیاسی هێزه‌كانی سوریای دیموكراته‌، به‌فه‌رمی داوای له‌ حكومه‌تی سوریا كردوه‌ هه‌ڵوێستی هه‌بێت به‌رامبه‌ر ئه‌و پێشێلكارییه‌ی توركیا.

ڕ . ج