شارپرێس:
ئاژانسی وزه‌ی نێوده‌وڵه‌تی پێشبینی ده‌كات له 11 ساڵی داهاتوودا عێراق پێگه‌یه‌كی گه‌وره له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له‌سه‌ر ئاستی جیهان وه‌ربگرێت.
ئاژانسی بلومبێرگ له‌ڕاپۆرتێكدا له‌سه‌ر زاری به‌رپرسانی ئاژانسی وزه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بڵاویكرده‌وه، عێراق ده‌یه‌وێت له‌ڕیزی وڵاتانی گه‌وره به‌رهه‌مهێنی نه‌وت پێگه‌یه‌كی گه‌وره وه‌ربگرێت، بۆیه چاوه‌ڕێده‌كرێت تا ساڵی 2030 عێراق ببێته سێیه‌م گه‌وره به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وت له‌سه‌ر ئاستی جیهان.
هاوكات پێشبینیكراوه تا ساڵی 2030 عێراق ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت به ڕێژه‌ی 30% به‌رزبكاته‌وه، به‌وه‌ش پێش كه‌نه‌دا ده‌كه‌وێت كه چواره‌م گه‌وره به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وته له‌جیهاندا.
له‌باره‌ی ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له‌لایه‌ن عێراقه‌وه له‌ساڵانی داهاتوودا، ئاژانسی وزه‌ی نێوده‌وڵه‌تی پێشبینی ده‌كات به‌رهه‌مهێنانی ڕۆژانه‌ی نه‌وتی عێراق بۆ شه‌ش ملیۆن به‌رمیل به‌رزبێته‌وه.
زیادبوونی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی عێراق واده‌كات به‌شێك له‌زیانه‌كانی ئێران و فه‌نزوێلا و ته‌نانه‌ت لیبیاش له‌بازاڕی نه‌وت قه‌ره‌بوو بكاته‌وه.
ڕ . ج