شارپرێس:
به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری كۆمپانیای ئه‌پڵ ڕایگه‌یاند، پێویست ناكات خه‌ڵكی ئالووده‌ی به‌كارهێنانی مۆبایل ببن، بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ش چه‌ند ڕێگه‌یه‌ك بۆ خۆده‌ربازكردن له‌زۆر به‌كارهێنانی مۆبایل ئاشكراده‌كات.
تیم كوك، به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری كۆمپانیای ئه‌پڵ ڕایگه‌یاند، ئامۆژگاریی كه‌س ناكات به‌رده‌وام مۆبایله‌كه‌ی به‌كاربهێنێت، ده‌شڵێ، ئه‌و كه‌سانه‌ی زۆر ئالووده‌ی به‌كارهێنانی مۆبایل بوون، ده‌توانن تایبه‌تمه‌ندی ئاگاداركردنه‌وه (notifications) له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی مۆبایله‌كانیان لاببه‌ن.
ئه‌و قسانه‌ی تیم كوك له‌كاتێكدایه، به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌یه‌ك ئه‌و كه‌سانه‌ی ئالووده‌ی به‌كارهێنانی مۆبایل بوون، ڕۆژانه زیاتر له دوو هه‌زار و 617 جار ده‌ست له‌مۆبایله‌كانیان ده‌ده‌ن.
ڕ . ج