شارپرێس:
لەکاتى سەردانەکەی بۆ روسیا پاسەوانەکانى سەرۆکى کۆریا باکور بە ئەنجامدانى چەند کارێکى سەیرو سەمەرە سەرنجى میدیاکانى جیهان بەخۆیەوە سەرقاڵ دەکەن کاتێک پاسەوانەکان کورسیەکەى سەرۆکەکەیان دەسڕنەوە.
له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا دەردەکەوێت پاسه‌وانه‌كانی كیم جۆنگ ئون، سه‌رۆكی كۆریای باكور سه‌رقاڵی پاككردنه‌وه‌ی ئه‌و كورسییه‌ن كه له كاتی كۆبوونه‌وه‌ى سەرۆکەکەیان له‌گه‌ڵ ڤلادیمێر پوتین، سه‌رۆكی رووسیا لەسەر دادەنشێت.
له ڤیدیۆكه‌دا ئەوە دەردەکەوێت پاسه‌وانه‌كانی كیم، به پارچە پەڕۆیەکى سپی کورسیەکەى سەرۆکى کۆریاى باکور دەسڕن و ئەوەش گومانى سەرۆک و پاسەوانەکانى پیشان دەدات لەسەردانەکانى بۆ ئەو وڵاتەدا
رۆژی چوارشه‌ممه‌ى رابردوو پاسه‌وانه‌كانی سه‌رۆكی كۆریای باكور، له كاتی گه‌یشتنی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه‌ی كیم جۆنگ ئون، بۆ ئه‌و شاره‌ی دیداره‌كه‌ی تێدا به‌ڕێوه چوو خه‌ریكی سڕینه‌وه‌ی ئه‌و ده‌رگایه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه‌ن کە کیم لێیەوە دادەبەزێت.
س.هـ