هاوسەری بیڵ گەیتس نهێنی سەركەوتنی هاوسەرگیرییەكەیان ئاشكرادەكات

جیهان

26/04/2019‌ 1339 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
میلندا گەیتس ، گرنگترین نهینی سەركەوتنی ژیانی ژن و مێردایەتی لەگەڵ ملیاردێر بیڵ ئاشكرا دەكات ، كە ٢٥ ساڵە بەردەوامە .

میلندا لەچاوپێكەوتنێكی لەگەڵ رۆژنامەی " سەندەی تایمز"ی بەریتانی دەڵێت: "گەیشتووینەتە قۆناغێك لەژیانمان، كە زۆر جار بە رووداوەكانی پێشوو پێدەكەنین ، بروام پێبكەن هەندێك رۆژی زۆر سەختم لە ژیانی ژن و مێردایەتیمان بەبیر دێت ، بەجۆرێك بیرم دەكردەوە، كە دەتوانم ئەوە بكەم ؟".

میلندا بسی ئەو رۆژانە دەكات، كە چەندین ساڵ پێش ئێستا لەبیڵ توورە بووە ، بەتایبەت كاتێك بە خوێندنەوەی كتێبی وینستۆن چەرچڵەوە خەریك بوو ، لەجیاتی ئەوەی یارمەتیم بدات لە ئامادەكردنی منداڵەكان بۆ ئەوەی بڕۆنەدەرەوە .

لە كتێبە تازەكەیدا میلندا پوختەیەكی لە ژیانی كەسیی خۆی بۆ خوێنەران باس كردووە ، تێیدا باس بینینی هاوسەكەی دەكات كاتیك دەستی بە كاركردن كردووە لە مایكرۆسۆفت.

هاوسەرەكەی بیڵ ئەوەی ئاشكرا كردووە كە خۆشەویستی مەتەڵەكان "یارییە بیركارییەكان"  ئەو  و هاوسەرەكەی بەیەكەوە كۆكردەوە، بەجۆریك دوای ئەوەی لە یارییەكی بیركاری لێی بردەوە توانی دڵی بیڵیش بەرێتەوە .

هەردوو خۆشەویست ساڵی ١٩٩٤ هاوسەرگیرییان كرد ، دوای دوو ساڵ منداڵی یەكەمیان واتا جینیفەر هاتە دنیاوە ، هەروەك كورێكی گەنجیان هەیە بەناوی ڕۆی كە تەمەنی ١٩ ساڵە ، وە كچێكی بچووكتریش بەناوی فۆیبی ١٦ ساڵ .

لەكاتی چاوپێكەوتنەكەدا هاوسەرەكەی بیڵ كە خاوەنی ١٠٠ ملیار دۆلارە دەڵێت بۆ بەخێوكردنی منداڵەكانمان و تۆماركردنیان لە قوتابخانە، وازم لەكاركردن لە مایكرۆسۆفت هێنا .

سەرەرای ئەوەی بەشێوەیەكی یاسایی شایانی ملیاران دۆلارن ، بەڵام گەیتس لە لێدوانێكیدا گوتبووی هەرسێك منداڵەكەی یەكی تەنیا ١٠ ملیۆن دۆلار میراتیان بەردەكەوێت .

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی

بەپەلە