هۆشداری لەپڕكردنەوەی پاتری مۆبایلەكان بەشێوەیەكی تەواوەوتی دەدرێت

جیهان

26/04/2019‌ 2279 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
شارەزایانی بواری تەكنیكی هۆشداری دەدەن لە شەحنكردنەوەی پاتری مۆبایل بەڕێژەی ١٠٠% ، یاخود بەتاڵ بوونەوەی پاتری مۆبایل بەتەواوەتی .

دیمیتری ڕیابینین سەرۆكی بەشی تەكنیكی پێگەی "Mail.ru" دەڵێت پڕكردنەوەی پاتری مۆبایل بەڕێژەی ١٠٠%  یان هێشتنەوەی مۆبایل بەسەر شەحنەوە بۆ ماوەیەكی زۆر ، وەك ئەوەی زۆربەی خەڵك راهاتوون ، دەبێتە هۆی تێكچوون و خراپبوونی پاتری مۆبایلەكە ، لەبەر ئەوەی بەشێكی زۆر كەم لە شەحنەكە بەتاڵ دەبێت و دووبارە پڕ دەبێتەوە ، ئەوەش لەماوەیەكی كاتی كەمدا چەندین جار دووبارە دەبێتەوە.

ئەو تەكنیككارە ئاماژە بۆ ئەوە دەكات كە هێشتنەوەی پاتری مۆبایل لەسەر شەحن دوای ئەوەی پاترییەكە بەتەواوەتی پڕ دەبێت ، لەهەندێ حاڵەتی كەمدا ئەگەری هەیە سەربكێشێ بۆ گڕگرتنی و تەقینەوەی پاترییەكە ، كە رەنگە خاوەنی مۆبایلەكە تووشی مەترسی ببێت ، بەتایبەت ئەگەر هات و مۆبایلەكە لەكەسەكەوە نزیك بوو.

ڕیابینین دەڵێت واباشترە هەركاتێك شەحنی مۆبایلەكە گەیشتە ٩٠ یان ٩٥%  لەسەر شەحن لێبكرێتەوە ، دواتریش پێش ئەوەی مۆبایلەكە بەتەواوەتی بەتاڵ بوو جارێكی تر بارگاوی بكرێتەوە .

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی