شارپرێس:
لەم دواییانەدا پۆلیسی وڵاتی بەرازیل توتییەكی دەستگیر كرد ، دەركەوتووە یارمەتی بازرگانانی ماددە هۆشبەرەكان دەدات تاوەكو لە سزادان دەربازیان بێت .
لەكاتی تێبینیكردنی هاتنی فرۆكەكانی چاودێریكردنی پۆلیس بۆ سەر باندەكانی بازرگانیكردن بە ماددە هۆشبەرەكان لە ناوچەیەكی هەژارنشین كە پێیدەگوترێت "ئیرما دولس" لە باكووری بەرازیل ، تووتییەكە هاواری كردووە " پۆلیس لێرەیە" .
بەڵام لە یەكێك لە پرۆسەكانی پۆلیس بۆسەر مۆڵگەیەكی بازرگانانی ماددە هۆشبەرەكان تووتییەكە نەیتوانی خۆی دەربزا بكات و دەستگیر كرا .
یەكێك لە ئەفسەرەكان كە بەشداری پرۆسەكەی كردووە باسی لەوە كردووە " پێدەچێت ئەو تووتییە راهێنانێكی چڕوپڕی پێكرابێت ".
یەكێك لە رۆژنامەنووسە ناوچەییەكان لە چوێنی بەندكردنی تووتییەكە سەردانی كردووە، تێبینی كردووە كە تووتییەكی زۆر گوێڕایەڵە و لەوەتی گیراوە هیچ دەنگێكی لێنەهاتووە .
پزیشكێكی ڤێتەرنەری كە ناوی ئەلیكساندەر كلاركە ، جەختی لەوە كردۆتەوە كە هەندێ لە ئەفسەرەكان ویستوویانە وتەی لێوەربگرن ، بەڵام ئەو هیچ وشەیەكی نەدركاندووە.
ئیزگەیەكی ناوخۆیی باسی لەوە كردووە كە تووتییەكە رادەستی یەكێك لە باخچەكانی ئاژەڵان كراوە تاوەكو فێری فڕین ببێت ، تا ئەوكاتەی دوای سێ مانگی تر ئازاد دەكرێت .
وەرگێران : ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی