شارپرێس:
لەم رۆژگارەی ئێستادا بەرزی پەستانی خوێن بووەتە یەكێك لە نەخۆشییە باو و بەربڵاوەكان، بەوەش بارێكی زیاتر دەخاتە سەر دڵ بۆ ناردنی خوێن بۆ بۆڕییەكانی خوێن ، هۆكارێكیشە بۆ رارایی و بەدخۆراكیی و خاووخلیچكی و بەرزبوونەوەی كۆلیسترۆڵی زیانبەخش لە جەستەدا .
لەكاتێكدا بەشیكی زۆری خەڵك بۆ دابەزاندنی گوشاری خوێنیان پەنا دەبەنە بەر خواردنی داو ودەرمان ، بەڵام پێگەی پزیشكیی " دەیلی هیڵت" چارەسەرێكی جادوویی و سرووشتیی بۆ چارەسەری ئەوە درووست كردووە ، ئەوە سەرباری بۆ ڕزگاربوون لە كۆلیسترۆڵی زیانبەخش كە هۆكارێكە بۆ گیرانی شاخوێنبەرەكان، ئەو چارەسەرەش زەلاتەی خەیار و سیرە .
نهێنی سوودەكانی زەڵاتەی ئاروێ و سیر لەوەدایە كە دەوڵەمەندە بە ئاو و ڕیشاڵ و مەگنیسیۆم و پۆتاسیۆم كە یارمەتیدەرە بۆ راگرتنی هاوسەنگی لەنیوان بڕی سۆدیۆم لە خەنەكانی جەستە ، كە رەنگە بەرزبوونەوەی ئەو ماددە ببێتە هۆی رەق بوونی شاخوێنبەرەكان .
لەلایەكی تر ڕیشاڵەكان گوشاری خوێن ڕێكدەخەن و ڕێژەی كۆڵیسترۆڵی زیانبەخش لە خوێندا كەم دەكەنەوە و دژی نەخۆشیی شەكرەیە لە جۆری ٢ ، ئەوە سەرباری ئەوەی كێشیش دادەبەزێنێت .
هەرچی پەیوەندی بە سیرەوە هەیە ، لێكۆڵینەوەكان ئەوەیان دەرخستووە كە سیر ماددەی "ئەلیسین"ی تێدایە كە وەك دەرمانی ڕاگرتنی بەرزبوونەوەی گوشاری خوێن وایە ، بڕواش وایە كە سیر ڕێگری دەكات لە درووستبوونی هۆڕمۆنی " ئەنجیوتنسین٢" كە دەبێتە هۆی تەسكبوونەوەی بۆڕییەكانی خوێن ، ئەوە سەرباری رۆڵی خوێن لە كەمكردنەوەی كۆڵیسترۆڵی زیانبەخش لە خوێندا .
بۆ ئامادەكردنی ئەو زەڵاتە بەكەڵكە دەبێت سێ قنچكە سیر ی خاو ورد بكرێت لەگەڵ سێ ئاروێ و یەك كەوچك و نیو گەورە سركەی سێو لەگەڵ كەوچكێكی بچووك لە ئاو تێكەڵ بكرێت.
وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی