هەڵسوكەوتێكی نوێ‌ دەنگۆی چوونی بۆگبا بۆ ریاڵ مەدرید زیاتر دەكات

وەرزش

26/04/2019‌ 708 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هەڵسوكەوتێكی مینۆ رایولای بەرێوەبەری كارەكانی پۆڵ بۆگبای فەرەنسی‌و یاریزانی یانەی مانچستەر یونایتید، وای كردووە دەنگۆكانی چوونی ئەو یاریزانە بۆ یانەی ریاڵ مەدرید زیاد بكەن.

بەپێی رۆژنامەی "زە سەن"ی بەریتانی، رایولا رەتیكردووەتەوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی یانەی مانچستەر یونایتید دەكات.

هەر بەپێی رۆژنامەكە، یانەی مانچستەر دەستپێشخەری كردووە، بۆ ئەوەی گفتوگۆ بكەن بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستی پۆڵ بۆگیا، بەڵام بەرێوەبەری كارەكانی ئەو یاریزانە گفتوگۆی رەتكردووەتەوە.

ماوەیەكە دەنگۆی ئەوە هەیە، كە یانەی ریاڵ مەدرید هەوڵی ئەوە دەدات هاوینی داهاتوو پۆڵ بۆگبای فەرەنسی بكرێت‌و ئەو یاریزانە خواستی ئەوەی هەیە روو لەیانە مەدریدییەكە بكات.

هـ ـ  ح