بەرشەلۆنە لەهەوڵەكانی بۆ كڕینی راشفۆرد بەردەوام دەبێت

وەرزش

26/04/2019‌ 572 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرچاوە هەواڵییەكانی بەریتانیا جەختیانكردەوە، كە یانەی بەرشەلۆنە لەهەوڵەكانی بۆ كڕینی ماركوس راشفۆردی ئینگلیزی‌و یاریزانی یانەی مانچستەر یونایتید بەردەوام دەبێت.

رۆژنامەی زە سەن بڵاویكردەوە، كە یانەی بەرشەلۆنە لەچوارچێوەی هەوڵەكانی بۆ كڕینی راشفۆرد گرێبەستێكی 100 ملیۆن یۆرۆیی ئامادەكردووەو بەنیازە بیخاتە بەردەم یانەی مانچستەر.

رۆژنامەكە بڵاویشیكردەوە، دەیەوێت سوود لەئەنجامە خراپەكانی یانەی مانچستەر یونایتید لەخولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا ببینێت، بۆ ئەوەی ئەو یاریزانە رازی بكات روو لەیانە كەتەلۆنییەكە بكات.

ماوەیەكە یانەی بەرشەلۆنە دەستی بەچەند هەوڵێك كردووە، بۆ ئەوەی ماركۆس راشفۆرد بكرێت‌و بكاتە شوێنگرەوەی لویس سوارێزی ئۆرۆگوایی ‌و یاریزانی یانەكەی.

هـ ـ ح