بەرشەلۆنە چاوی لەسەر یاریزانێكی ئایاكسە

وەرزش

26/04/2019‌ 747 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یانەی بەرشەلۆنە چاوی لەسەر ئەوەیە، كە یاریزانی مەغریبی‌و یانەی ئایاكس ئەمیستەردامی هۆڵەندی حەكیم زیاش بكرێت.

پێگەی "كاڵچیۆ مێركاتۆ"ی ئیتالی بڵاویكردەوە، جگە لەیانەی بەرشەلۆنە یانەكانی ئەنتەرمیلان‌و رۆمای ئیتالیش چاویان لەوەیە حەكیم زیاش لەهاوینی داهاتوو بكرن.

پێگەكە بڵاویشیكردەوە، كە یانەی بەرشەلۆنە دەتوانێت گرێبەستی ئەو یاریزانی بەئاسانی یەكلابكاتەوە، دوای ئەوەی گرێبەستی فرینكی دی یۆنگی یاریزانی هەمان یانەی یەكلاكردەوە.

هەروەها ئەو پێگەیە بڵاویكردەوە، لەبەرانبەر هەوڵەكان، یانەی ئایاكس دەیەوێت ئەو یاریزانە لەیانەكەی بمێنێتەوە.

هـ ـ ح