ریاڵ مەدرید دەستبەرداری بیرۆكەی كڕینی ئیریكسن نەبووە

وەرزش

26/04/2019‌ 584 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرچاوە هەواڵییەكان جەخت دەكەنەوە، كە یانەی ریاڵ مەدرید دەستبەرداری بیرۆكەی كریستیان ئیریكسنی دانیماركی‌و یاریزانی یانەی تۆتنهام نەبووە.

رۆژنامەی سەن بڵاویكردەوە، كە یانەی ریاڵ مەدرید دەیەوێت لەهاوینی داهاتوو ئەو یاریزانە دانیماركییە بكرێت.

رۆژنامەكە بڵاویشیكردەوە، لەو چوارچێوەیە یانەی ریاڵ مەدرید دەستی بەگفتوگۆ لەگەڵ دانێل لیفی سەرۆكی یانەی تۆتنهام كردووە، بۆ ئەوەی رازی كات بەدەستبەرداربوونی ئەو یاریزانە.

ماوەیەكە یانەی ریاڵ مەدرید بیرۆكەی كڕینی ئەو یاریزانە دانیماركییەی هەیە، لەخولەكانی ئەوروپاو ئینگلتەرا لەگەڵ یانەی تۆتنهام ئاستێكی بەرز پێشكەش دەكات.

هـ ـ ح