نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بۆ خوار 75 دۆلار دادەبەزێت

جیهان

26/04/2019‌ 515 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان رووی لەنزمبوونەوە كردەوە، كە چەند رۆژی رابردوو نرخەكەی گەیشتە سەروو 75 دۆلاری ئەمریكی.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی 22 سەنت بەرێژەی 0.30% دابەزیوەو هەر بەرمیلێكی بە 74.35 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە، كە رۆژانە رابردوو نرخەكەی گەیشتە 75.60 دۆلار.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكا، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، 68 سەنت بەرێژەی 1.03% دابەزیوەو هەر بەرمیلێكی بە 65.21 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە، كە رۆژانی رابردوو نرخەكەی گەیشتە 66.28 دۆلار.

دابەزینی نرخی نەوت بەهۆی زۆربوونی بەرهەمی روسیاو هەناردەكردنی بۆ ئەوروپا هەیە، هەروەها كەمبوونەوەی خواستیش لەسەر نەوت كاریگەری داناوەو رەنگە نرخەكەی زیاتریش دابەزێت.

هـ ـ ح