عێراق ئامادەیە بەرهەمهێنانی نەوت زیاتر بكات‌و ئێرانیش هۆشداری دەدات

sharpress.net

798 جار خوێندراوه‌ته‌وه

26/04/2019‌

شارپرێس:
تامیر غەزبان وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند، لە ئەگەری پێویستی بازاڕ رەزامەندی ئۆپیك، وڵاتەكەی بەرهەمهێنانی نەوت زیاتر دەكات، لەبەرانبەردا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێرانیش دەڵێت: وڵاتەكەی ڕێگە بەهیچ وڵاتێك نادات ببێتە جێگرەوەی نەوتی ئێران‌و لەو بارەیەوە هۆشداری بەوڵاتان داوە.

تامیر غەزبان وەزیری نەوتی عێراق جەختیكردەوە، وڵاتەكەی توانای بەرهەمهێنانی پێویستی نەوتی بۆ بازاڕە جیهانییەكان هەیەو لە ئەگەری كەموكوڕی لە بازاڕی نەوتدا دەتوانرێت بەرهەمهێنانی نەوتی خۆی زیاتر بكات‌و راشیگەیاند، بەغدا دەتوانێت بەرهەمهێنانی نەوتەكەی بە 6 ملیۆن بەرمیلی ڕۆژانە بگەیەنێت.

ئەو هەروەها رایگەیاند، عێراق بەبڕی دیاریكراوی بەرهەمهێنان لەلایەن ڕێكخراو ئۆپێكەوە پابەندەو نایەوێت خۆی بەتەنیا لەبارەی زیادە بەرهەمهێنانی نەوتەكەشیەوە بڕیاڕ بدات.

وڵاتی عێراق لەئێستادا بەهەناردەكردنی بڕی 3 ملیۆن و 800 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە پاش وڵاتی سعودییە لەپلەی دووەمی وڵاتانی هەناردەكەری نەوتی ئۆپێكدایە، بەپێی وتەی سەرچاوەیەكی عێراقیش، وڵاتەكەی دەتوانێت هەناردەكردنی نەوتەكەی تا 250 هەزار بەرمیل نەوت لەئێستادا  زیاد بكات.

پاش بڕیاردانی ئەمریكا لەبارەی نوێنەكردنەوەی مۆڵەتی وڵاتانی كڕیاری نەوتی ئێران، هەندێك وڵاتی ڕایانگەیاندووە، كە بۆشایی نەوتی ئێران بە بەرهەمهێنانی نەوتی زیادە بۆ وڵاتانی كڕیاری نەوتی ئەم وڵاتە قەرەبوو دەكەنەوە، كە ئەو وڵاتانەش سعودییە و ئیمارات و بەحرەین و عێراقن.

لێدوانەكانی وەزیری نەوتی عێراقیش لەكاتێكدایە، پێشتر وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هۆشداری بەهەندێك وڵات داوە، كە بەهیچ جۆرێك نەبنە جێگرەوەی نەوتی ئێران لەبازاڕەكانی جیهاندا و ئاوا هەنگاوێكیشی وەك دوژمنگەرێتییەكی ئاشكرا لەمافی وڵاتەكەی ڕاگەیاندبوو، كە هەرگیز ئاوا هەنگاوێك لەبیر ناكات.

وەرگێڕان: یاسین نادر






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved