نرخی لیرەی توركی دابەزینێكی تر بەرانبەر دراوە جیهانییەكان تۆماردەكات

sharpress.net

1662 جار خوێندراوه‌ته‌وه

26/04/2019‌

شارپرێس:
نرخی لیرەی توركی لەرۆژی هەینی دابەزینێكی تری بەرانبەر دراوە جیهانییەكان تۆماركرد، دوای بڕیاری بانكی ناوەندی توركیا.

بانكی ناوەندی توركیا رۆژی پێنج شەممە بڕیاری مانەوەی سوی بانكی بەبێ‌ گۆڕانكاری وەك خۆی داو ئەوەش لەرۆژی هەینی نرخی لیرەی بەرانبەر دراوە بیانییەكان بەتایبەتی دۆلار نزمكردەوە.

بەپێی سەرچاوەكان بەیانی ئەمڕۆ هەینی نرخی لیرەی توركی 0.23% بەهاكەی لەدەستداوەو هەر 5.9417 لیرەیەك بەرانبەر دۆلارێكی ئەمریكی مامەڵەی پێوەكراوە.

پێشتر هەر 5.9620 لیرەیەكی توركی بەرانبەر دۆلارێك مامەڵەی پێوەكرا، دوای ئەوەی چەند جارێك نرخەكەی لەماوەی رابردوو رووی لەنزمبوونەوە كرد.

هـ ـ ح






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved