ئەمریكا ئاشكرایدەكات.. سامانەكەی خامنەیی 200 ملیار دۆلارە

sharpress.net

863 جار خوێندراوه‌ته‌وه

26/04/2019‌

شارپرێس:
باڵوێزخانەی ئەمریكا لەعێراق ئاشكرایكرد، سامانی عەلی خامنەیی رێبەری كۆماری ئیسلامی ئێران 200 ملیار دۆلارە.

باڵوێزخانەكە لەمیانی راپۆرتێك ئاشكرایكردووە، كە سامانی خامنەیی 200 ملیار دۆلارە، ئەوەش لەچوارچێوەی ئەو راپۆرتەی لەسەر گەندەڵی ئێران ئامادەیكردووە.

هەروەها باڵوێزخانەكەی ئەمریكا لەعێراق ئاشكرایكردووە، كە لەكاتێكدا خامنەیی خاوەنی 200 ملیار دۆلارە، زۆرینەی خەڵكی ئەو وڵاتە لەخوار هێڵی هەژارییەوەن‌و ناتوانن نانی رۆژانەیان دابین بكەن.

ئەمریكا ماوەیەكە دەستی بەگەمارۆ خستە سەر ئێران كردووە، ئەوەش بەهۆی ناڕەزایی سیاسەتەكانی تاران لەناوچەكە بەتایبەتی لەعێراق‌و سوریاو لوبنان‌و یەمەن، كە دەیەوێت كۆتایی بە هەژموونی ئەو وڵاتە لەناوچەكە بهێنێت.

هـ ـ ح






ads

زۆرترین خوێندراوە

ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved