ئێران هەڵوێستەكانی سعودییەو ئیمارات بەزیادەڕەوی دەزانێت

sharpress.net

851 جار خوێندراوه‌ته‌وه

26/04/2019‌

شارپرێس: 
بێژەن زەنگەنە وەزیری نەوتی ئێران رایگەیاند، سعودییەو ئیمارات زیادەڕۆیی دەكەن لەمەزەندە كردنیان بۆ توانیا نەوتیەكانیان بۆ قەرەبووكردنەوەی كەمی ئەو نەوتەی ئێران دابینی دەكات.

ئەو لێدوانەی ناوبراو لە وەڵامی ئەو پێشبینیانەدا هات، كە هەردوو وڵات كردویانە بۆ قەرەبووكردنەوەی دروستبوونی ئەو كەلێنەی لەئەنجامی سزاكانی ئەمەریكاوە لەسەر نەوتی ئێران دروست دەبێت.

واشنتۆن رۆژی دووشەمەی رابردوو رایگەیاند، بەخشینەكانی هەریەك لە توركیا و ئیتالیاو یۆنان و چین و هیند و ژاپۆن و كوریای باشور و تایوان لە سزا سەپێنراوەكانی كڕینی نەوتی ئێرانی لە گەڵ مانگی حوزەیراندا كۆتایی دێت، ئەوەشی دووپاتكردەوە دەیەوێ هەناردەی نەوتی ئەو وڵاتە سفر بكاتەوە.

لەهەمان كاتدا واشنتۆن رایگەیاند، سعودیەو ئیمارات پەیمانیانداوە قەرەبووی كەمبونەوەی خستنەرووی نەوت بكەنەوە، ئەمەش لە زاری وەزیری وزەی سعودیە -خالد فالح – ەوە بیسترا.

سەرچاوە: RT.Arabic
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا





ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved