تۆتنهام چەند ئەستێرەیەكی لەدەست دەدات

sharpress.net

224 جار خوێندراوه‌ته‌وه

27/04/2019‌

شارپرێس:
رۆژنامەی مۆندیۆ دیپۆرتیڤیۆ ئاشكرایكرد، كە یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی ناچارە لەوەرزی داهاتوو دەستبەرداری چەند ئەستێرەیەكی یانەكەی ببێت.

رۆژنامەكە بڵاویشیكردەوە، یانەی تۆتنهام، بەهۆی ئەو داهاتەی زۆری لەدروستكردنی یاریگا نوێیەكەی خەرجیكردووە، ناچارە دەستبەرداری چەند یاریزانێكی ببێت.

رۆژنامەكە ئاماژەی بەوەش كردووە، یەكێك لەو یاریزانانەی موچەی بەرزە رەنگە یانەی تۆتنهام دەستبەرداری ببێت، كریستیان ئیریكسنە.

هەروەها رۆژنامەكە بڵاویكردەوە، كە یانەی ریاڵ مەدرید، یەكێكە لەو یانانەی بەنیازە ئەو یاریزانە دانیماركییە بكرێت‌و یانە ئینگلیزییەكەش چاوەڕێ‌ دەكات، گرێبەستی یانە مەدریدییەكەی پێبگات.

هـ ـ ح






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved