نیمار سزا دەدرێت

sharpress.net

306 جار خوێندراوه‌ته‌وه

27/04/2019‌

شارپرێس:
نیمار داسیلڤای بەرازیلی‌و یاریزانی یانەی پاریس سان جێرمان بۆ سێ‌ یاری لەیارییەكانی خولی یانە پاڵەوانەكان راگیرا.

یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا بە بڕیارێك نیماری بۆ سێ‌ یاری لەخولی یانە پاڵەوانەكان لەوەرزی نوێی پاڵەوانییەكە راگرت.

یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا بەهۆی ئەوەی نیمار قسەی لەسەر بڕیاری ناوبژیوانی یاری نێوان پاریس سان جێرمان مانچستەر یونایتید لەخولی یانە پاڵەوانەكان كرد، سزای ئەو یاریزانە بەرازیلییەی داوە.

بەم پێیە بێت، نیمار لەوەرزی نوێی خولی یانە پاڵەوانەكان بۆ ساڵی 2019 – 2019 لەسێ‌ یاری یەكەم ناتوانێت بەشداری بكات، بەڵام لەگەڵ ئەوەش دەتوانێت تانە لەبڕیارەكە بدات بۆ پێداچوونەوە.

هـ ـ ح







ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved