لۆك ئۆیڵ وەبەرهێنانەكانی لەكەرتی نەوتی عێراق دەگەیەنێنە ٤٥ ملیار دۆلار

sharpress.net

360 جار خوێندراوه‌ته‌وه

27/04/2019‌

شارپرێس،
جێگری سەرۆك وەزیری روسیا یوری بۆریسۆڤ رایگەیاند، كۆمپانیای لۆك ئۆیڵ، كە دووەم گەورەترین بەرهەمهێنەری نەوتە لە روسیا ، تا ساڵی ٢٠٣٥ قەبارەی وەبەرهێنانەكانی لەپرۆژە نەوتییەكانی عێراق بۆ ٤٥ ملیار دۆلار بەرزدەكەنەوە.

بەگوێرەی میدیاری روسی بۆریسۆڤ لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا راشیگەیاند، لەئێستادا وەبەرهێنانەكانی كۆمپانیاكە لە عێراق ٨ ملیار دۆلارە .

كۆمپانیای لۆك ئۆیڵیش لای خۆیەوە ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە، كە دەستیان بە هەڵكەندنی چەند بیرە نەوتێكی نوێ كردووە لە كیڵگەی " رۆژئاوای قوڕنە" لە بەسرە .

لەرێكخراوی ئۆپیكدا عێراق دووەم گەورەترین هەناردەكاری نەوتی خاوە لەدوای سعودییە ، كە رۆژانە ٤،٥ ملیۆن بەرمیل بەرهەم دەهێنێت و  لە برەش ٣،٢ بۆ ٣،٥ ملیۆنی رۆژانە هەناردە دەكات.

وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی 






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved