هەولێر نەوتیش نەنێرێت ئەمساڵ‌ بەغدا موچەی فەرمانبەرانی هەرێم نابڕێت

sharpress.net

571 جار خوێندراوه‌ته‌وه

27/04/2019‌

شارپرێس:
لێدوانەكان لەسەر دابین كردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لەلایەن حكومەتی نێوەندی عێراقەوە، جیاوازن، ئەوەش بەپێی راپۆرتێكی دەنگی ئەمریكا.

لەو بارەوە ئەحمەد حاجی ڕەشید، ئەندامی پەرلەمانی عێراق دەڵێت: هەمیشە دۆسییەی بودجە یەكێك بووە لە گرفتە سەرەكییەكانی نێوان هەردوو حكومەتی هەرێم و حكومەتی نێوەندی عێراقدا.

هەروەها دەشڵێت: بە دووری نازانێت ئەو جیاوازی لێكدانەوانە لەو نەوسراوەوە سەرچاوەیان گرتبێت، كە سەرەك وەزیری عێراق ناردویەتی بۆ وەزارەتی دارایی وڵاتەكە و داوای ڕاگرتنی هەموو شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان دەكات.

حاجی ڕەشید ئاماژە بەوەش دەكات، كە شایستە داراییەكان لەناو بودجەدا یانی هەموو پشكی بودجە، بەڵام لەمەدا دۆسییەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی لێجیاكراوەتەوە.

ئەحمەد حاجی ڕەشید، كە ئەندامی كۆمیتەی داراییە لە پەرلەمانی عێراق باس لەوەش دەكات تەنانەت ئەگەر هەرێمی كوردستان لەم ساڵی 2019یەشدا نەوت ڕادەستی بەغدا نەكات پێناچێت دكتۆر عادل عەبدولمەهدی سەرەك وەزیری عێراق بكەوێتە ژێر فشارەوە بەڵام وەك دەڵێت لەوانەیە لەكاتی وتووێژەكان لەسەر بودجەی ساڵی 2020 دا كێشە دروست بكات.

هـ ـ  ح






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved