نرخی نەوت دابەزینێكی گەورە لەبازاڕەكان تۆمار دەكات

sharpress.net

420 جار خوێندراوه‌ته‌وه

27/04/2019‌

شارپرێس:
نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان دابەزینێكی گەورەی تۆماركرد، كە لەچەند رۆژی رابردوو نرخەكەی بەشێوەیەكی بەرچاو رووی لەبەرزبوونەوە كرد.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی، 2.20 دۆلار بەرێژەی 3% بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 72.15 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكا، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، لەكۆتا مامەڵەكان 1.91 دۆلار بەرێژەی 2.9% بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی 63.30 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

دابەزینی نرخی نەوت پەیوەندی بەفشارەكانی دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمریكا بۆ ئەندامانی رێكخراوی ئۆپیك هەیە، كە داوایان لێدەكات هەناردەی نەوت بۆ بازاڕەكانی جیهان زیاد بكەن.

هـ ـ ح






ads

زۆرترین خوێندراوە

ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved